"دەوترێت لەبەر ئەوەی وێنەیەکی لە تیلیگرام بڵاوبووەتەوە"

پیاوێک ژنەکەی خۆی خنکاند

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دوێنێ شەو لە گەڕەکی ئازادی نوێی ناحیەی شەمامک، پیاوێک ژنەکەی خۆی خنکاندووە، موختاری گەڕەکەکە دەڵێت، لەبەر بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی ژنەکەی بووە لە تیلیگرام.

موختاری گەڕەکی ئازادی نوێ، قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، رووداوەکە دوێنێ شەو روویداوە و ئەمڕۆ بەیانی ئاشکرا بووە، “دەوترێت لەسەر بڵاوبونەوەی وێنەیەکی ژنەکەی بووە لە تیلیگرام”.

964 پەیوەندیکرد بە پۆلیسی ناحیەی شەمامک، سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئەو گەڕەکە زانیاریەکانی پشتڕاستکردەوە و وتیان ئەو کەسە دەستگیرکراوە.

ئەو کەسەی ژنەکەی خۆی خنکاندووە، تەمەنی 38 ساڵە و پیشەی کرێکاری بووە و خاوەنی پێنج منداڵن، ژنەکە تەمەنی 35 ساڵە.

پۆلیسی سۆران: 11 ئەفسەرمان نارد بۆ دەستگیرکردنی ئەو پیا...

پۆلیسی سۆران: 11 ئەفسەرمان نارد بۆ دەستگیرکردنی ئەو پیاوەی دوو ژنەکەی خۆی کوشت