ئەی رێژەی پیسی هەوای هەولێر چۆنە؟

هەوای شاری بەغدا لە ریزبەندی چوارەمی پیسترینی شارەکانی جیهانە

964+

فەهمی نەبی

بەگوێرەی ریزبەندی ماڵپەڕی IQAir هەوای شاری بەغدا ئەمڕۆ سێشەممە لەریزبەندی چوارەمی ئەو وڵاتانەیە کە رێژەی پیسی هەواکەیان بەرزە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ریزبەندی پیسترین هەوای شارەکانی جیهان بەمجۆرەیە:

شاری کاراچی پاکستان پلەی یەکەمی هەیە لە پیسبوونی هەوا ئەمڕۆ رێژەکەی 248 پلەیە.

شاری نیودلهی هیندستان پلەی دووەمی جیهانی هەیە، ئەمڕۆ 161 پلەیە.

شاری لاهوری پاکستان پلەی سێیەمی هەیە، ئەمڕۆ 152 پلەیە.

شاری بەغدا پایتەختی عێراق پلەی چوارەمی هەیە، ئەمڕۆ 134 پلەیە.

شاری پەکینی پایتەختی چین پلەی پێنجەمی هەیە، ئەمڕۆ 132 پلەیە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی IQAir، رادەی پیسی هەوا ئەگەر رێژەکەی لە نێوان ژمارە یەک بۆ 50 بوو گونجاوە، بەڵام لە ژمارە 51 بۆ 100 مامناوەندە، لە 101 بۆ 150 گونجاو نییە بۆ ئەوانەی هەستیاریان هەیە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی هەناسەتەنگیان هەیە، لە 151 بۆ 200 نا تەندروستە و گونجاو نییە بۆ ژیان.

شاری بەغدا بەدیاریکراوی لە 26.5.2023 ریزبەندی یەکەمی هەبوو کە هەواکەی پیس بووە.

ئەمڕۆ شاری هەولێر رێژەی پیسی هەواکەی گەیشتووەتە 92 واتا مامناوەندە.

ئەمڕۆ بەغدا پیسترین کەشوهەوای هەیە لە جیهاندا

ئەمڕۆ بەغدا پیسترین کەشوهەوای هەیە لە جیهاندا

رێژەی پیسیی هەوای هەولێر لە ئاستی مامناوەندە

رێژەی پیسیی هەوای هەولێر لە ئاستی مامناوەندە