مانیان گرتووە

مامۆستایەک لە راپەڕین: سیستمی خوێندن لە هەرێم لە ژێر ستەمدایە

964+
ژێوار خدر- رانیە

بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی راپەڕین لە رانیە دوو شەوە بووەتە ماڵی مامۆستایانی ئیدارەکە و خێوەتیان تێدا هەڵداوە، ئێواران لە بری ماڵه‌وه‌، روو لەوێ دەنێن و تا درەنگ لە بەردەم خێمەکاندان مان دەگرن.

گردبوونەوەکە بە مەبەستی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژە، بەڵام مامۆستایەک، کە رووخسارو سیمای وا دەردەکەوێت مامۆستایەکی بە ئەزموون و تەمەندار بێت و وانەبێژ نەبێت، لە 964ـەوە بەمجۆرە دوا:
” سیستمی خوێندن لە هەرێم لە ژێر ستەمدایە و چینی کاریگەری مامۆستا وەرزێکی تەواوە موچەی وەرنەگرتووە، لە لایەکی دیکەشه‌وه‌ مامۆستایان هەڵاوێرد کراون لە ژێر ناوی جیاوازی وەک وانەبێژ و ناوی دیكه‌، ئەمە هەڵوێستێکی روونی ئێمەیە بەرامبەر ئەو نادادییەی کە بە ئەنقەست به‌رامبه‌رمان دەکرێت”.

لە ئیدارەی راپەڕین مامۆستایانی وانەبێژ ژمارەیان نزیکەی 1800 مامۆستایە، لە کۆی 35 هەزار مامۆستای وانەبێژی سەرتاسەری کوردستان، هاوکات جگە لە راپەڕین لە گەرمیانیش گردبوونەوە هەیە

لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا وانەبێژان گردبوونەوە

لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا وانەبێژان گردبوونەوە