شوێنەواری کۆیە پێویستی بە بوودجە و کارمەندە

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری کۆیە بە دەست نەبوونی بوودجە و کەمیی کارمەندەوە واوەیلایەتی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە بەرپرسیارێتی 230 شوێنەواری قەزای کۆیەی لە ئەستۆدایە و بەردەوامیش کنە و پشکنینی نوێ لە سنوورەکەدا هەیە.

یەکێتی واحید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە بە 964ـی وت، “بوودجەی پێویستمان لە بەردەست نییە بۆ زیاتر راییکردنی کارەکان و حاڵەتە کتوپڕەکان، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کارمەندیشیمان کەمە و کارەکەشمان فراوانە”.

وتیشی، “داوامان کردووە هەم کارمەندمان بۆ دابمەزرێندرێت هەم بوودجەیەک بەناوی بوودجەی حاڵەتی لەناکاوەوە بۆ فەرمانگەکەمان دابین بکرێت”.

لە ئێستادا فەرمانگەکە لەگەڵ زانکۆیەکی ئیتاڵی و دانەیەکی ئەڵمانی گرێبەستیان هەیە بۆ کنە و پشکنین لە هەندێ شوێنەواری نوێی کۆیە.

ساغکردنەوە.. ئەوەی لە کۆیە دۆزراوەتەوە شوێنەوارە؟

ساغکردنەوە.. ئەوەی لە کۆیە دۆزراوەتەوە شوێنەوارە؟