یه‌كێتى پیاوان: رۆژانه نزیكه‌ى هه‌شت كه‌یس سه‌ردانمان ده‌كه‌ن
دواكه‌وتنى موچه پیاوانى خه‌تابار كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى یه‌كێتى پیاوان ده‌ڵێت، رۆژانه پێنج تا هەشت كه‌یسی پیاوان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه خه‌تابار كراون به‌هۆى نه‌بوونى مووچه و ئه‌و دۆخه ئابوورییه‌ى هه‌یه.
بو‌رهان فه‌ره‌ج، سه‌رۆكى یه‌كێتى پیاوانى كوردستان به 964ـى، ئه‌و كه‌یسانه‌ى كه رۆژانه بۆیان دێن، ئه‌و پیاوانه‌ن كه به‌هۆى خراپی دۆخی ئابورى و گوزه‌رانه‌وه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان لۆمه ده‌كرێن و رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى تووند ده‌بنه‌وه.
وتیشی “به‌راورد به رابردوو، ئێستا ئه‌و كه‌یسانه‌ى پیاوان سكاڵایان له‌سه‌ر هه‌یه به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت و ته‌نانه‌ت رۆژانه پێنج تاوه‌كو هه‌شت كه‌یس له رێكخراوه‌كه‌مان تۆمارده‌كرێن”.
باس له‌وه‌شده‌كات كه رۆژانه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ندین ژنه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كرێت كه سكاڵا له پیاواكانیان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى یه‌كێتى پیاوان، روونیده‌كاته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له یاسای بارى كه‌سییدا پیاوان به‌رپرسیاركراون له به‌ڕێوه‌بردن و دابینكردنى بژێوى ژیان، بۆیه زیاتر له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه و به‌رپرسیارێتى ده‌كرێنه‌وه.
ده‌شڵێت “به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكانێك هه‌ن به كرێیه‌كی كه‌متر له شوێنه‌كان كارده‌كه‌ن، پیاوانى ئێمه كه‌متر كاریان بۆ ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه بێكاری رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه له‌ناو خێزانه‌كانیشیاندا كێشه‌و گرفت دروست ببێت”.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى ئه‌و رێكخراوه، هه‌ر كه‌یسێكی پیاوان پێویستى به به‌دواداچوونى یاسایی هه‌بێت ئه‌وان وه‌ك رێكخراوه‌كه‌یان ده‌توانن 20% ـى پاره‌ى تێچووى پارێزه‌ریان بۆ دابین بكه‌ن، ده‌شڵێت “پێشتر خۆمان پارێزه‌رمان بۆ دابین ده‌كردن به‌ڵام ئێستا به‌هۆى دۆخى خراپی ئابورییه‌وه ناتوانین”.