“42 هەزار و 985 خوێندکار وەرگیران”
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هه‌رێمی كوردستان، ئەنجامی پڕکردنەوەی زانکۆڵاینی راگەیاند، له ئه‌نجامدا تەواوی ئەو دەرچووانەی فۆڕمیان پێشکەش کردووە وەردەگیرێن، كه 42 هەزار و 985 خوێندکار
بۆ دەرچووانی پۆلی 12: لێرەوە بزانە لەکوێ وەرگیراوی
وەرگیراون، 6 هەزار و 893 قوتابی ساڵانی رابردوو وەرگیراون، هه‌روه‌ها 37 هەزار 290 خوێندکاری ده‌رچووی 2023.
خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامی زانکۆلاینی راگەیاند.
“ئەو قوتابیانەی دەرچوون وەرگیراون، پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ وەرگرتنی قوتابیان ئەمساڵ، 63 هەزار و 13 کورسی بووە، توانیویانە 25 رۆژ پێش وادەی خۆی ناوەکان رابگەیه‌نن، رێژه‌ی وەرگرتن لە 96.8% بوو، هه‌روه‌ها 2.3% وه‌رنه‌گیراون، كه ده‌كاته 1198 خوێندكار، بۆیه 20 هەزار و 197 کورسی بە به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه”، خەتاب عومەر وای وت.
ئەو ئامارەی ئەمڕۆ یەکشەممە راگه‌یاندراوه، ئەنجامی ده‌رچووانی کەرکوک، خانەقین و شەنگالی لەگەڵدا نییە، چونکە ئه‌وان ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان وەرنەگرتووه‌تەوە.
بە سەرجەم بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان، کۆی گشتی دەرچووانی پۆلی 12 ئەمساڵ 47 هەزار و 788 قوتابی بوون، 46 هەزار و 770 قوتابی فۆرمی پێشکەشکردنیان پڕکردبووه‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا