دیمەنی وەرگەڕانی تڕێلەکە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
تڕێله‌یه‌ك وه‌رگه‌ڕا و دوو برینداریش هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هاتوچۆی سۆران تەنیا کامێرای چاودێری سەفەری هەیە
لە رێگای سپیلك – شانەدەر نزیك گوندی جافركان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری قەلاب تڕێلە وەرگەڕا، لە ئەنجامی رووداوەكە دوو كەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڵاویكرده‌وه، رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری وەڕگەرانی ئۆتۆمبیل له رێگای سپیلك – شانەدەر نزیك گوندی جافركانى روویداوه و له ئه‌نجامیشدا دوو كه‌س بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکانی 964 باری تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، “بارهه‌ڵگرێكی (مارسیدس ئاكترۆس قەلاب تڕێلە) وه‌رگه‌ڕاوه، هۆكاری رووداوەكە بۆ كەمتەرخەمی و ناشارەزایی شوفێرەكە بووە”.
رووداوه‌كه ئێواره‌ی شه‌ممه روویداوه و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی سۆران، داوا لە شۆفێران ده‌كات پابەندی هێما و رێنماییەكانی هاتوچۆ بن، لە پێناو پاراستنی سەر و ماڵی خۆیان و هاوڵاتیان.