کاتی دابەشکردنی موچە ئاشکرا بوو
964+
ژووری هەواڵ
– سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە بە 964ـی راگەیاند، تاوەکو دوو بۆ سێ رۆژی دیکە 700 ملیار دینارەکە دەگاتە هەولێر و بەوپێیەش بێت، لە رۆژەکانی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.
– رۆژی 21ـی ئەم مانگە منداڵێکی تەمەن دوو مانگ لە سەیدسادق تووشی هەناسەتووندی دەبێت، بەپەلە دەیبەن بۆ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتی شارەکە کەچی کارمەندی لێنەبووە و بایکۆتیان کردووە، دواتر دەیبەن بەرەو نەخۆشخانەی عەربەت دیسان کەسی لێنابێت و ئینجا بەرەو سلێمانی بەڕێدەکەون، بەڵام بەر لەوەی بگەنە نەخۆشخانە، منداڵەکە گیانی سپاردووە.
– وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا ناردنی بەرهەمی تەماتە و پەتاتە و شوتی عێراقی بەرەو هەرێمی کوردستان رابگرێت.
– هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەوە، تونێلی پێشڕەو لە نێوان سەنتەری سلێمانی بۆ ناحیەی سیتەک، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە دادەخرێت.
– دواى داخرانى بۆ ماوهى چهند مانگێك، ئهمڕۆ سهنتهرى چارهسهرى دهم و ددان له ئیدارهى سۆران كهوتهوه كار کە بە هۆكارى نهبوونی پێداویستییهكان داخرا بوو، بهڵام ئێستا ههموو پێداویستییهكان دابینكراون.