جه‌وه‌كه به‌ره‌و ساردی ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بە گوێرەی به‌شی پێشبینییەکانی کەشوهەوا له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هەرێمی كوردستان، له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه پلەكانی گەرما لە هەرێم زیاتر داده‌به‌زن.
بەشی پێشبینییه‌كانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، كه تێیدا ئه‌مڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی دوێنێ نزیک ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، سبەی یەکشەممە ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچە شاخاوییەکاندا، پلەی گەرماش بۆ 1-2 پله، به‌راورد به ئه‌مڕۆ نزم ده‌بنه‌وه.
ته‌نیا ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت، كه‌شوهه‌وای گه‌رمیانه، كه هێشتا گه‌رمه و پله‌كانی گه‌رما به‌رزن.
بەرزترین پلەی پێشبینیكراوی گەرمای ئه‌مڕۆ:
هەولێر : 39
سلێمانی : 36
دهۆک : 37
کەرکوک : 41
هەڵەبجە : 39
زاخۆ : 39
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 26
گەرمیان : 44