دوای 11 ساڵ بۆ یەکەمجارە پردی گۆپتەپە خاوێن دەکرێتەوە

964+

فەهمی نەبی

پردی گۆپتەپە لەساڵی 2012-ەوە لەو کاتەی کارەکانی تەواو بووە پاک نەکراوەتەوە، ئەمڕۆ خۆبەخشانی گوندی گۆپتەپە هەڵمەتی پاککردنەوەی پردەکەیان دەستپێکرد.

ئەمڕۆ هەینی ئەو هەڵمەتە ئەنجامدراوە، نزیکەی 70 گەنجی گوندی گۆپتەپە خۆبەخشانە خۆڵ و زبڵی سەر پردەکەیان لاداوە.

بەختیار مەحمود یەکێک لە خۆبەخشانی پاککردنەوەی پردەکە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “نە ناحیەی ئاغجەلەر و نە ناحیەی ئاشتی هیچیان پاکی ناکەنەوە، مامۆستایەک بەناوی ئارام لە گوند رووناککەرەوەی بۆ پردەکە داناوە و ئێمەش بڕیارماندا پاکی بکەینەوە”.

ئەو خۆبەخشە دەڵێت، “دوای پاککردنەوەی بڕیارە ئاسنی راروەکە رەنگ بکەینەوە”.

گوندی گوپتەپە دەکەوێتە نێوان ناحیەی ئاشتی لە قەزای کۆیە و ناحیەی ئاغجەلەر لە قەزای چەمچەماڵ.

دوای پێنج رۆژ تەرمی مامۆستا ئارام دۆزرایەوە

دوای پێنج رۆژ تەرمی مامۆستا ئارام دۆزرایەوە