دیمەنی بەردەم گەراجێکی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی. وێنە: 964
قایمقامیەت وا دەڵێت
هەر گەراجێک ئۆتۆمبێل لە دەرەوە دابنێت بە ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
هەندێک لە خاوەن گەراجەکان ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستە و شەقامی بەردەم گەراجەکانیان دادەنێن، نوێنەری هاتوچۆ لە قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، هەر خاوەن گەراجێک ئەو کارە بکات بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
رائید دانا عوسمان نوێنەری هاتوچۆ لە لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، هەر هاوڵاتیەک پارەی لێوەرگیرا لە بەرامبەر دانانی ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر شۆستە و شەقامی بەردەم گەراجەکان، راستەوخۆ پەیوەندی بە قایمقامیەتی سلێمانی بکات یاخود سەردانیان بکات و وەسڵی ئەو گەراجەی پێ بێت کە ئۆتۆمبێلەکەی راگرتوە.
هەر خاوەن گەراجێک ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام و شۆستە رابگرێت، ئەوا بۆ جاری یەکەم سزا دەدرێت بە بڕی یەک ملیۆن دینار و داخستنیش دەیگرێتەوە بۆ ماوەی حەوت رۆژ، گەر بۆ دووەم جار دووبارەی بکاتەوە ئەوا بە بڕی پێنج ملیۆن دینار سزا دەدرێت، ئەمە بە قسەی قایمقامیەتی سلێمانی.
پێشتر قایمقامیەتی سلێمانی نرخ و کاتی تایبەتی بە گەراجەکانی بڵاوکردووەتەوە، گەراجەکان پۆلێن کراون بۆ سێ جۆر.
جۆری یەکەم گەراجی داخراو بۆ پێنج کاتژمێر 1500 دینارە، جۆری دووەم گەراجی قیر یان کۆنکرێت و چەرداخی هە
بێت بۆ پێنج کاتژمێر
1250 دینارە، جۆری سێیەم گەراجی خۆڵ بۆ پێنج کاتژمێر هەزار دینارە.