شارەوانییەکانی سلێمانی داینابوون

لە سلێمانی تەنەکەخۆڵی تایبەت بە فڕێدانی شوشە و پلاستیک راگیران

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانییەکانی سلێمانی زیادکردنی ئەو تەنەکەخۆڵانەی راگرتووە، کە تایبەت بوون بە مادەی پلاستیک و شوشە و هۆکارەکەشی بۆ کەمی هۆشیاری دەگەڕێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی لە فەرمانگە و شوێنە گشتییەکان وەک تاقیکردنەوە بەشێک لەو تەنەکە خۆڵانەی دانا بۆ ئەوەی بزانن هاوڵاتیان تا چەند پابەندی ئەوە دەبن شوشە و پلاستیک بخەنە تەنەکە خۆڵی تایبەت بە خۆیانەوە.

“بەداخەوە کارەکە راگیراوە چونکە هێشتا هۆشیارییە کۆمەڵایەتییەکە ماویەتی بگاتە ئەوەی کەسێک ئەگەر شوشە یان پلاستیکی پێبێت و خۆی بگرێت تا دەگاتە تەنەکەخۆڵی تایبەت بەو مادەیە”، ئەوە قسەی رەوا سەلیم، بەرپرسی بەشی ژینگەی شارەوانییە گشتییەکانی سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “پێویستە هەموو لایەک لە بڵاوکردنەوەی ئەو هۆشیارییە و دروستبوونی مەترسییەکانی ئەو مادانە لەسەر ژینگە رۆڵیان هەبێت بەتایبەت کەناڵەکانی راگەیاندن”.

شارەوانی سلێمانی دەیەوێت عارەبانەکانی بازاڕ رێکبخاتە...

شارەوانی سلێمانی دەیەوێت عارەبانەکانی بازاڕ رێکبخاتەوە