دوو پلە بەرز دەبێتەوە

گەرماکەی هاوین دانامرکێتەوە

964+
ژووری هەواڵ

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی یەک بۆ دوو پلەی تر گەرما بەرز دەبێتەوە و سبەینێ شەممەش هەروا دەبێت، بەڵام پەڵەهەوریش دەردەکەوێت.

ئەمڕۆ گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان گەرمیان دەبێت بە 44 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەرانیش لە هەمووی خۆشترە تاوەکو 29 پلە دەڕوات.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی هەموو رۆژێک ئەم داتایانە بڵاودەکاتەوە.

ئەم هاوینە هێندە گەرم بوو، دەزگا جیهانییەکانی بواری کەشناسی، تەمموزی ئەمساڵی 2023یان بە گەرمترین مانگ لە مێژووی تۆمارکراوی گەرمادا دیاریکرد.

پەڕەی کەشناسی هەرێم سڕاوەتەوە

پەڕەی کەشناسی هەرێم سڕاوەتەوە