"رووداوه‌كه ئه‌منى بووه"
ئاكپارتى: بارزگانه دهۆكییه‌كه له‌سه‌ر قسه‌كردن به زمانى كوردى نه‌كوژراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كوژرانى هاوڵاتییه‌كه‌ى خه‌ڵكی دهۆك كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له ئیستانبۆڵى توركیا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به چه‌قۆ لێیدرابوو، بووه جێی سه‌رنجى ئاكپارتى له توركیا و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆى توركیا بڵاویكرده‌وه، عومەر چەلیک، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و وتەبێژی پارتەکە ده‌ڵێت، کوژرانی بازرگانێكی کوردی خەڵکی دهۆک به ناوى حەکیم لوقمان له ئیستانبۆڵ بەهۆی رووداوێکی ئەمنییەوە بووه و له‌سه‌ر قسه‌كردنى نه‌بووه به‌زمانى كوردى.
وتیی “پارتێكی كوردى هه‌وڵیدا ئیستیفزازی بابه‌ته‌كه بكات كه وتبووى بازرگانه‌كه بەهۆی قسەکردنی بە کوردی کوژراوە. به‌ڵام ئه‌وه راست نییه”.
ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەوه‌ى رووداوێکی رووداوێكی ئەمنی بووه، لە نێوان خەڵکیدا شەڕێک لە شوێنێک دروستبووە و بەداخەوە بەم شێوەیە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ده‌شڵێت “هەر هاوڵاتییەک یان میوانێک بەهۆی ئەو زمانەی قسەی پێدەکات بکرێتە ئامانج، ئەوا له دژی دەوەستینەوە، ئەوە ئێمەین قەدەغەکانمان لەو پرسەدا هەڵگرت، بووینە هۆکاری کردنەوەی کەناڵێک لە TRT دا و پەرەپێدانی ئەو ناسنامەیەی کە هاوڵاتیانمان هەیانە جا چ ناسنامەیەک بێت و رێگەمان بە چاپی بڵاوکراوە دا بەو زمانە. لەبەرئەوە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەم جۆرە هەڵسوکەوتانە نادەین”.