بە 18 ملیار دینار وێستگەیەکی کارەبا بۆ کەلار دروستدەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە کەلار وێستگەیەکی کارەبا دروستدەکرێت و بڕی زیاتر لە 18 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.9.2023، چۆمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، بە تەواوبوونی وێستگەی 132kv گرفتی دابه‌شكردنی كاره‌با له‌ شاری كه‌لار نامێنێت.

کۆی ئەو پارەیەی کە بۆ تەواوکردنی وێستگەکە دیاریکراوە، بڕی 18 ملیار و 380 ملیۆن دینارە.

سەرۆکی لیژنەی پریپەید: پێداچوونەوە بە نرخی کارەبا دەکە...

سەرۆکی لیژنەی پریپەید: پێداچوونەوە بە نرخی کارەبا دەکەین

توانای بەرهەمێنای وێستگەکە دەگاتە 3x63MVA، کە نزیکەی 70 مێگاوات کارەبا دەکات.

لە کۆتایی ساڵی 2022ـەوە دەستکراوە بە کارکردن لە پرۆژەکەدا و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.