25%ـی تەواو بووە

دوو گوندی گەرمیان دەبنە خاوەنی ئاوبارەی کۆنکرێتی

توانا نەقی

پرۆژەی دروستکردنی ئاوبارەی بۆکسی کۆنکرێتی لە دوو گوندی گەرمیان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و کارکردن تیاندا بەردەوامە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان بڵاویکردەوە، پرۆژەی ئاوبارەی کۆنکرێتی بۆ گندەکانی تورانی شێخ سەلام و تورانی شێخ سەعید لە ناحیەی رازگاری ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت.

دەشڵێت، پرۆژەکە تێچووەکەی 184 ملیۆن دینارە و لە ئێستادا 25%ـی کارەکانی تەواو بووە.

پرۆژەکە بە شێوازی راستەوخۆ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە وە جێبەجێ دەکرێت، رێڕەوێکی کۆنکرێتیە بۆ رێگریکردن لە لافاو سودی دەبێت و بارانبارینی زۆریش کاری لێناکات.