عومەر شێخ موس: هیچ هەوڵێكی جدی نیە بۆ كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
لەگەڵ ئەوەی هەوڵەکان بەردەوامن بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی، بەڵام یەكێك لە دامەزرێنەرەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بێهیوایە لەوەی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە.
عومەر شێخ موس، یەكێك لە دامەزرێنەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە بارەی دۆخی ئاڵۆزییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی، لە رێگەی واتس ئاپەوە لە سویدەوە قسە بۆ +964 دەكات و دەڵێت؛ بەداخەوە هیچ ئاسۆیەك نیە بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان .
“ئەوەندە من ئاگاداربم هیچ هەوڵێكی جیی نیە لەلایەن هەردوو حزب بە ئاراستەی چارەسەری كێشەكان، هیچ لایەنێك هەنگاوێكی جدی نەناوە بۆ گەیشتن بە كۆبوونەوەو قسەكردن لەسەر ئاڵۆزییەكانی نێوانیان”. شێخ مووس وای وت، ئەوەش دەخاتەڕوو کە دەبێت یەكێتی و پارتی پێكەوە كاربكەن و كێشەكانی نێوان خۆیان چارەسەر بكەن.