بەیان زەریفی لە فێستیڤاڵی فەرەنسا دەگەڕێتەوە سەر شاشەکان

964+

ژووری هەواڵ

خانمە ئەکتەر بەیان زەریفی دوای ساڵانێک دوورکەوتنەوەی لە شاشەکان، بەمزوانە لە فیلمێکی سینەمایی دەردەکەوێتەوە بۆ فێستیڤاڵی فەرەنسا.

زیاتر لە 10 ساڵە بەیانی زەریفی بەهۆی نەخۆشی و پرۆسەی خوێندنەوە لە شاشەکانی تەلەفیزیۆن دوورکەوتووەتەوە، بەڵام کۆڵینەداوە و لە هەندێک کاری شانۆیی رۆڵی هەبووە و دواین کاریشی شانۆیی سەرشەقام بوو.

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ 964 بەیان زەریفی وتی، “کارم بۆ فیلمێکی سینەمایی نوێ کردووە تایبەت بە فێستیڤاڵی فەرەنسا لەگەڵ دەرهێنەر هونەر سەلیم، چیرۆکەکەی باس لە دووڕوویی دەکات لەنێوان خێزانەکاندا چۆن پەرتەوازەیان دەکات”.

بەیان زەریفی، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی شانۆ و فیلم و درامای کوردی و لە ساڵی 2010 لەکاتی وێنەگرتنی درامایەک دەکەوێت و قاچی دەشکێت، بەو هۆیەوە زیانێکی زۆری بەردەکەوێت و ساڵانێک لە جێگا دەکەوێت، پاشان بەهۆی خوێندنەوە جارێکی دیکە دادەبڕێت لە شاشەکان.

فیلمێكی عێراقی ركابه‌ری وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار ده...

فیلمێكی عێراقی ركابه‌ری وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار ده‌كات