بەشێک لە دوکان و بازاڕەکانی دهۆک. وێنە :964
به‌پێی یاسا پێویسته 25% بێت
لە دهۆک 50%ـى كرێكارى شوێنكاره‌كان بیانین
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
زۆربەی شوێنەکاره‌كانی دهۆک پابەند نین بە رێنماییەکانی وەزارەتی کار و كاروباری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی دهۆکیش دەڵێت، هەر شوێنكارێک پابەند نەبێت بە رێنماییەکانەوە سزای یاسایی دەده‌ن.
لە پارێزگای دهۆک 130 هەزار شوێنکاری جۆراوجۆر هەن، کە زۆربەیان کرێکاری بیانی كارى تێدا ده‌كه‌ن.
بە پێی زانیارییه‌كانى 964، له ته‌واوى شوێنكاره‌كانى پارێزگاى دهۆك 50٪ـى کرێکاری بیانی و 50٪ ی کرێکاری کورد کاردەکەن.
بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هه‌رێمیش، پێویستە 75%ی کرێکارانی هەموو کۆمپانیا و شوێنه‌كانى کارکردن له هه‌رێمی كوردستاندا کورد بن، تەنیا 25% کرێکاری بیانی كارى تێدا بكه‌ن.
دهۆک دەبێتە خاوەنی 19 هەزار مەتر چوارگۆشە سەوزایی
وەلات ئۆزمانی، سەرۆکی لقی دهۆکى سەندیکای کرێکاران بە 964ـى وت، ئەو بریارە هەموو خاوەن پرۆژەکانی کارکردن دەگرێتەوە، مۆڵەتیان هەبێت یان نا، دەبێت پابەندی رێنماییەکان بن.
وتیشی “هەر یه‌كێك له‌و 130 هه‌زار شوێنكاره، پابەندی رێنمایەکان نەبێت، رووبەروو یاسا دەکرێنه‌وه و سزادەدرێن”.
بە قسەی سەرۆکى لقی دهۆك، لێژنەیەک پێکهاتووە بەیانیان و ئێواران سه‌ردانى سەرجەم شوێنەکانی کاركردن له دهۆك دەکەن، و ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه، كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن