زانکۆی سلێمانی یەکەمی كوردستان و چوارهمی عێراقه
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
زانكۆی سلێمانی بڵاویكردهوه، زانكۆكهیان لهسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم پلهی یهكهمی بهدهستهێناوه و له ئاستی عێراقیشدا پلهی چوارەمی گرتووه.
زانكۆی سلێمانی له سۆشیال میدیای خۆی بڵاویكردهوه، بە پێی رانکینی دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی 2023، کە لەسەر بنەماکانی (توێژینەوە، نوێکاری و داهێنان، کاری پێکەوەیی) ئەنجامدراوە، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم و پلەی چوارەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عێراقی بەدەستهێناوە.
زانکۆی سلێمانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر دەکاتەوە
هەر بەپێی رانکینەکەی سیماگۆ، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پێشەنگە، بە جۆرێک لە بواری پزیشکی گشتی و ئەندازیاری یەکەمی عێراقە، هەروەها لە بواری کیمیا و پزیشکی ددان دووەمی وڵاتەکەیە و لە بواری زانستیشدا سێیەمە، ئەمە جگە لەوەی لە بواری پزیشکی ڤێتێرنەری 12مینی عێراقە.
زانکۆی سلێمانی لە 21 کۆلێژ، 5 کامپەس و 104 بەش پێکهاتووە و بە 23 هەزار خوێندکار گەورەترین زانکۆی هەرێمی کوردستانە.