بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان. وێنە: 964
هۆکارەکەی روونکراوەتەوە
لە گەرمیان دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری راگیراوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان راگیراوە، هۆکارەکەی مانگرتنی لیژنەی پزیشکی پشکنینی چاوە بەهۆی وەرنەگرتنی موچەوە.
964 دەزانێت ماوەی چەند رۆژێکە لیژنەکە هیچ پشکنینێکی چاویان ئەنجام نەداوە.
سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە964ـی وت، “بەبێ پشکنینی چاو لە لایەن ئەو لیژنە پزیشکییەوە مامەڵەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری ئەنجام نادرێت، تاوەکو ئەو لیژنەیە دەست بە دەوامکردن نەکەنەوە پێدانی مۆڵەت راگیراوە”.
وتیشی، ئەوانەی پێشتر پشکنینی چاویان کردووە کارەکانیان بۆ رایی دەکرێت.
سیستمی مۆڵەتی شۆفێریی ئەلکترۆنی لە گەرمیان کاراکرا
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد