رەوەند و جوتیار و مێشه‌وانه‌كان کوێستانەکانی برادۆستیان جێهێشت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى ئه‌و دۆخه ئه‌منییه‌ى به‌شێك له سنووره‌كانى هه‌رێمی كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، ره‌وه‌ند و جوتیار و مێشه‌وانه‌كان سنوورى كوێستانه‌كانى ده‌ڤه‌رى برادۆستیان جێهێشت، كه زیاتر له هه‌زار خێزان ده‌بن.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا لەلایەن قایمقامیەتی قەزای سیدەکانەوە ره‌وه‌ندەكانی سنووری برادۆست ئاگاداركرانەوە، كه به‌هۆى دۆخى نائارامى سنووره‌كان پێویسته لە ماوەی 24 كاتژمێردا كوێستانەكان جێبهێڵن .
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى كشتو‌كاڵى سیده‌كان بۆ 964 ئه‌وه‌ى پشتڕاستكرده‌وه، له سنووره‌كه‌یاندا به تایبه‌تیش كوێستانه‌كانى ده‌ڤه‌رى برادۆست هیچ ره‌وه‌ندێكی لێ نه‌ماوه و ئه‌و سنووره‌یان جێهێشتووه.
وتیشی “جگه له ره‌وه‌نده‌كان، مێشه‌وان و جوتیاره‌كانى ئه‌و سنووره‌ش برادۆستیان به‌جێهێشتووه، كه به هه‌موویان نزیكه‌ى هه‌زار و 500 خێزان ده‌بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد ئه‌و شوێنانه‌ى ره‌وه‌نده‌كان چۆڵیان كردووه بریتین له كوێستانه‌كانى مێرگەمیر، مێرگە دوکان، خنێرە، لۆڵان، هۆڕنێ، بێرکم، بەردەسۆر، کێلەشین، سنین، کانی خومارۆ، بەربزین، سەقەر، بڕشتین و چەندین کوێستانی دیکە .
ئاشكراشى كرد “ئه‌مساڵ یه‌كه‌مجاره به‌هۆى ئه‌م بارودۆخه‌وه ره‌وه‌ند و جوتیاره‌كان ئه‌و ناوچانه جێ‌دێڵن، كه پێشتر تا هاتنى وه‌رزى زستان ده‌مانه‌وه”.
دووپاتیشیكرده‌وه، جهێشتنى ئه‌و كوێستانانه بۆ سه‌لامه‌تى گیانى ئه‌و خه‌ڵكانه بووه، كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئه‌و سنووره‌وه ئاگادار كرابوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا، لە ئەنجامی تۆپبارانی ئێران هاوڵاتییەک گیانى له‌ده‌ستداوه و سێی دیکەش برینداربوون .