مەڕدارەکانی دەڤەری برادۆست ئاگادار کراونەتەوە کوێستانەکان جێبهێڵن

964+

ئاسۆ وەرتی – سۆران

لە دوێنێ شەوەوە مەڕدارەکانی سنووری برادۆست ئاگادار کراونەتەوە، بەهۆی مەترسی شەڕ و تۆپباران دەبێت ناوچەکە جێبهێڵن.

964 قسەی لەگەڵ یەکێک لە شوانەکان کرد، ئەو وتی، لە سەعات 3:00ی دوای نیوەشەو خۆم و ماڵاتەکانم بەڕێ کەوتووین و رێگایەکی دوورمان بڕیوە، پێیان وتین دەبێت ناوچەکە چۆڵ بکەن و مەترسی تۆپباران و شەڕ لە ناوچەکە هەیە.

بەشێک لە مەڕدارەکانی سیدەکان شوێنەکانیان چۆڵ دەکەن

بەشێک لە مەڕدارەکانی سیدەکان شوێنەکانیان چۆڵ دەکەن