بێلینگهام ئەمشەویش ریالی رزگار کرد. فۆتۆ:سۆشیال میدیا
بێلینگهام ریالی رزگار كرد و ئه‌مشه‌و لووتكه له میونشه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید له دواخوله‌كی یارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یونیۆن به‌رلین له چامپیۆنزلیگ، بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، ئه‌مشه‌ویش چاوه‌كان له‌سه‌ر یاریی بایرن میونشن و مانچێسته‌ر یونایتده له میونشن.
یاریی ریال مه‌درید و یونیۆن به‌رلین كه‌مێك پێش ئێستا له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به 1-0 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی شاهانه كۆتایی هات.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه جود بیلینگهام له خوله‌كی 90+4 تۆماری كرد.
كه پێنجه‌م گۆڵی یاریزانه‌كه‌یه له كۆی 6 یاریی رابردووی تیپه‌كه له لالیگا و چامپیۆنزلیگ.
یارییه‌كه له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا “چامپیۆنزلیگ” بوو، كه ریال مه‌درید زه‌حمه‌تیی زۆری بینی له به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵدا.
یارییه‌كه له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م بوو.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی گالاته‌سه‌رای له یاریگه‌ی خۆیدا به 2-2 گۆڵ له‌گه‌ڵ كۆپنهاگنی دانیماركی یه‌كسان بوو.
ئه‌مشه‌و لووتكه له میونشه
هه‌ر له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م درێژه‌یان ده‌بێت، له به‌هێزترین یاریدا و به یاده‌وه‌ری یاریی كۆتایی 1999، هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشن و مانچێسته‌ر یونایتد له ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مه، كه هه‌ردوو یانه‌ی گالاته‌سه‌رای و كۆپنهاگنیش له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دان.
یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مشه‌و به‌م جۆره‌یه:
بایرن میونشن – مانچێسته‌ر یونایتد 10:00
ئارسیناڵ – ئایندهۆڤن 10:00
ریال سۆسیداد – ئینته‌رمیلان 10:00
سێڤیا – لانس 10:00
سپۆرتینگ براگا – ناپۆلی 10:00
بێنفیكا – رێدبۆڵ سالزبۆرگ 10:00.