هۆكاره‌كه‌ى پێنه‌دانى پاره‌یه
كارى نۆژه‌نكردنه‌ى رێگاى هه‌ولێر – خه‌بات راگیراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ولێر – خه‌بات وه‌ستاوه و رێگاوبانى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، به‌هۆى خه‌رجنه‌كردنى پاره پڕۆژه‌كه راگیراوه.
پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ولێر – خه‌بات، زياتر له دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕیاری جێبه‌جێكردنى درا، بودجه‌ى ته‌رخانكراو دوو ملیار و 254 ملیۆن و 733 هه‌زار دیناره و درێژی رێگاکەش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه تەنیا 35 کیلۆمەترە.
رۆژانە هەزاران بارهەڵگر بەم رێگا سه‌ره‌كییه‌دا هاتوچۆ دەکەن، بەڵام پڕە لە تاسە و چاڵ و چۆڵ، ئەمەش ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران دروستکردووە.
عیماد حەمەدەمین بەڕێوه‌بەری چاککردن و رێگاوبانی هەولێر به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه كاره‌كانى ئه‌و پڕۆژه‌یه وه‌ستاوه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به نه‌بوونى پاره‌وه هه‌یه.
وتیشی “بەڵێندەری پڕۆژەکە تەنیا یەک کیلۆمەتر و نیو لە رێگاكه‌ى نۆژەنکردووەتەوە، به‌ڵام بەهۆی خەرج نەکردنی پارە لەلایەن حکومەتەوە كاره‌كانى راگرتووە.
رۆژى 3.7.2023 هاتوچۆى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه كه له‌ئه‌مڕۆوه دەستدەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر – خەبات، و سەرەتای نۆژەنکردنەوەکەش لە کانی قرژاڵە تا پێش بەنزینخانەی ئادەم دەبێت لە سایدی چوون لە هەولێر بەرەو خەبات.