بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە - وێنە: 964
هەڵەبجە دەبێتە خاوەنی هێڵی فریاکەوتنی 122
964+
پێشەوا محەمەد
هەڵەبجە دەبێتە خاوەنی هێڵی تایبەتی فریاکەوتنی خێرای 122 و باڵەخانەکەشی فراوان دەکرێت.
تا ئێستا هەڵەبجە لەو خزمەتگوزارییەدا نەبوو و تەنیا لە سلێمانی و هەولێرەوە وەڵام دەدرایەوە.
964 دەزانێت، باڵەخانەی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای 122 لە هەڵەبجە لە لایەنی GIZـی ئەڵمانییەوە فراوان کراوە.
“داوامان کردووە ژمارەیەکی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تیلیکۆمێکمان پێ بدرێت و بە هێڵی فریاکەوتنی 122ـەوە ببەسترێتەوە و ئێمە خۆمان وەڵامی حاڵەتە کتوپڕەکانی پارێزگاکەمان بدەینەوە”، ئەوە قسەی ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجەیە بۆ 964.
دەشڵێت، رەزامەندی دراوە و “هەڵەبجە پێویستی بەو هێڵی فریاکەوتنەیە و پێویستە زیاتر خزمەتی خەڵکەکەی بکرێت”.