پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر: بیرلێدانی نایاسایی زیادی کردووە

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر دەلێت، ئەمساڵ بیرلێدانی نایاسایی لە سنووری پارێزگای هەولێر زیادی کردووە، بەڵام رێگەیان نەداون تەواوی بکەن و رێگرییان لێکردوون.

عەمید فەرمان فازڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر بە 964ی وت، “دروستکردنی خانوو یان مەزرعە لە دەرەوەی گوند یان ناحیە، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و بەپێی رێنمایەکان هیچ کەسێک ناتوانێن دروستی بکات، دروستکردنیان زۆرکەمە لە دەرەوەی سنووری گوندەکان.

وتیشی، ساڵی رابردوو و ئەمساڵ، بیرلێدانی نایاسایی زیادی کردووە و بەپێ یاسا رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت بیری ئیرتیوازی لێبدات، تیمەکانی ئێمە بەردەوام گەڕانیان هەیە ، بە تایبەت لە شەواندا، چونکە زیاتر ئەو کەسانەی ئەم کارانە دەکەن، بە شەوان و بە دزییەوە بیر لێدەدەن، بەڵام خۆشبەختانە لەلایان خەڵکەوە ئاگاداردەکرینەوە لەهەبوونی هەر کارێکی لەو جۆرە.

ئاشکراشی کرد “شەوی رابردوو لە سنووری قەزای شەقڵاوە دەستمان بەسەر کەلوپەلی بیرلێداندا گرتووە”.

ئێمە ناتوانین هیچ کەسێک دەستگیربکەین، چونکە ئەمە کاری دادوەرە، بەڵام تەواوی کەلوپەلەکانی بیرلێدان دەستبەسەردا دەگرین و لای خۆمان دەمێنێتەوە”،” ئەمەش قسەی فەرمان فازڵە.

51 هاوڵاتی لەسەر بیرلێدان دەستگیر کراون

51 هاوڵاتی لەسەر بیرلێدان دەستگیر کراون

پێداچوونەو: ئەرسەلان عەبدوڵا