جامی چامپیۆنزلیگ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانیه‌تییه به‌هێزه‌كه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌رزی نوێی 2023-2024ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا “چامپیۆنزلیگ” ده‌ستپێده‌كات و هه‌شت یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌م وه‌رزه دواوه‌رزه چامپیۆنزلیگ به به‌شداریی 32 یانه دێته ئه‌نجامدان، له وه‌رزی داهاتوودا ژماره‌ی یانه‌كان ده‌بێته 48 یانه.
له به‌هێزترین یارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا، پاریس سانجێرمان به‌رامبه‌ر بۆروسیا دۆرتموند یاریی ده‌كات، هه‌روه‌ها یاریی میلان و نیوكاسڵ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌هێز بێت.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، كه پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو، ئه‌مڕۆ یاریی هه‌یه و رووبه‌ڕووی یانه‌ی سێرڤینا زڤێزدای سڕبی ده‌بێته‌وه، كه مان سیتی له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئاساندایه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
میلان – نیوكاسڵ 07:45
یانگ بۆیز – لایپزیگ 07:45
لازیۆ – ئاتلێتیكۆ مه‌درید 10:00
فاینۆرد – سێلتیك 10:00
مانچێسته‌ر سیتی – سێرڤینا زڤێزدا 10:00
بارسێلۆنا – رۆیال ئینتوێرب 10:00
شاختار دۆنیتسك – پۆرتۆ 10:00
پاریس سانجێرمان – بۆروسیا دۆرتموند 10:00.
خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به به‌شداریی 32 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌م وه‌رزه‌دا، كه به‌سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون، له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو یانه بۆ قۆناغی 16 سه‌رده‌كه‌ون.