دزگرەکەی ئیتاڵیا
ژنێک بە تەنیا شۆڕشێکی دژی گیرفانبڕەکان راگەیاندووە
+964
مۆنیکا بۆلی ژنێکی تەمەن 57 ساڵە، بووەتە دیارترین ئایکۆنەکانی شاری ڤینیسیای ئیتالیا، هەر ئەوەندەی دزێکی بینی بە دەنگی بەرز هاوار دەکات (ئەنسیۆنێ پیک پۆکێت)، ئیتر دز شوێن بە خۆی ناگرێت و رادەکات.
لەناو قەرەباڵغی و جەنجاڵیدا، ژنێک بە دەنگی بەرز هاوار دەکات (ئاگاتان لە گیرفان بڕەکان بێت)، بەم رێگایە فریای هەزاران گەشتیار دەکەوێت و ناهێڵێت بکەونە داوی گیرفانبڕەکانی ئیتالیاوە.