دوو قەزا و ناحیەیەک سوودمەند دەبن

لەمەوبەدوا کچان و کوڕانی دەڤەرەکە لە سەیدسادق پشکنینی هاوسەرگیری دەکەن

964+
محەمەد عومەر – سەیدسادق

هاوڵاتیانی پێنجوێن و سەیدسادق و شارەزوور لەمەولا لە سەیدسادق پشکنینی هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17.9.2023 لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سەیدسادق بنکەی پشکنینی هاوسەرگیری کرایەوە بۆ ئەو کەسانەی بەتەمان بڕۆنە ناو ژیانی هاوسەرگیری دەبێت سەرەتا لێرەوە پشکنین بکەن تاوەکو بزانن کە لە روووی تەندروستییەوە بۆ یەک دەگونجێن.

دکتۆر سەرخێڵ حەمە تۆفیق بەڕێوەبەری تەندروستی رۆژهەڵاتی سلێمانی بە 964ی وت، جاران هاوڵاتیان بۆ ئەو مەبەستە دەچوونە سلێمانی، بەڵام خۆشبەختانە ئەم بنکەمان لەسەیدسادق کردەوە کە کارئاسانی دەبێت بۆ هاولاتیانمان و لەمەولا هاولاتیانی ناحیەی عەربەت و قەزاکانی سەیدسادق و پێنجوێن و شارەزوور دێنە ئەم بنکە و لێرە پشکنینیان بۆ دەکرێت.

وتیشی، پشکنینەکە لە رێگەی خوێنەوە دەکرێت و هەوڵدەدەین لە هەمان رۆژدا یاخود رۆژی دواتر ئەنجامی پشکنینەکە بدەیەنەوە هاوڵاتیان و نرخەکەی 45 هەزار دینارە دەوامی بنکەکەشمان سەر لە ئێواران دەبێت.

بۆ ئەو کەسانەی بە نیازن برۆنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە، مەرجە سەرەتا پشکنینی تەندروستی بکەن پاشان لە دادگا رێکارە یاساییەکانیان بۆ تەواو دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دووبارە پشکنینی هاوسەرگیری لە بەردەڕەش کرایەوە

دووبارە پشکنینی هاوسەرگیری لە بەردەڕەش کرایەوە