ئەوانەی لە دووزخورماتوو زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوو دەکرێنەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەلایەن لیژنەی بەشی قەرەبوکردنەوەی عێراق، قەرەبووی سەرجەم زیانلێکەوتووانی ئۆپەراسیۆنەکانی جەنگ و هەڵەی سەربازی و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان پێکهاتەکانی قەزای دووزخورماتوو دەکرێتەوە.

لیژنەی بەشی قەرەبوکردنەوەکە سەرقاڵی تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەن کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سنوورەکەوە زیانیان بەرکەوتووە دەستیان کردووە بەناو تۆمارکردن.

حەیدەر عەسکەر بەڕێوەبەری لیژنەی قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، لەلایەن لیژنەی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەشی زیانلێکەوتووانی عێراق پێیان راگەیندراوە، ناوی ئەو زیانلەێکەوتووانەی کە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکان و شەڕی داعش و هەڵەی سەربازی کە لەسنووری دوزخورماتوو زیانیان بەرکەوتوە قەرەبوبکرێنەوە.

وتیشی، داواکارین لە خەڵکی زەرەرمەندی سنورەکە چی زووە بێن بۆ ئەوەی ناویان تۆمار بکەین و فۆرمیان بۆ پڕبکرێتەوە، تاوەکو هیچ زیانلێکەوتوویەک بێ بەش نەبێت لەقەرەبوکردنەوە.

ماوەی ناوتۆمارکردن بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەمی ئەو کەسانەی کە زەرەروزیانیان بەرکەوتوە ناونوس دەکرێن بۆ قەرەبوکرنەوەیان، قەرەبونکرنەوەکە بۆ شەهید و بریندار دەبێت و زیانلێکەوتووی مادیش دەگرێتەوە،

قەزای دوزخورماتوو لەرووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە و دانشتووانەکەی لەکورد و عەرەب و تورکمان پێکهاتوون، لەساڵی 2014 تاوەکو 2017 نزیکەی 10 شەڕی گەورە لە نێوان پێکهاتەی کورد و تورکمان و عەرەب روویانداوە و ئەمە جگە لە شەڕ و هێرشەکانی چەکدارانی سەر بە داعش.

پێداچوونەوە: توانا نەقی