یەکێتیی مامۆستایان: بۆ شکاندنی بایکۆت دوو موچەمان پێبدەن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستایان داوا دەکات، بۆ ئەوەی بایکۆت بشکێنن و بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، موچەی مانگەکانی حەوت و هەشتیان پێبدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17.9.2023، دڵشاد مەجید، سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستایان بە 964ـی راگەیاند، هیچ بڕیارێك نییه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت یه‌ك موچه‌ دابەش بکات، مامۆستایان ده‌ستبكه‌نه‌وه‌ به‌ وانه‌وتنه‌وه‌ و بایكۆت بشكێنن.

وانەبێژان لە هەڵەبجەوە تا چەمچەماڵ گردبوونەوە

وانەبێژان لە هەڵەبجەوە تا چەمچەماڵ گردبوونەوە

“ئێمە بە روونی داوامان کردووە بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگەکانی حەوت و هەشت بکرێت، بۆ ئەوەی دەوام دەستپێبکاتەوە و پرۆسەی پەروەردە بچێتە سەر رێچکەی دروستی خۆی”، دڵشاد مەجید وای وت.

زیاتر لە دوو مانگە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان موچەیان وەرنەگرتووە و زۆرێک لە فەرمانگە حکومییەکان و مامۆستایانیش بایکۆتی دەوامیان کردووە.