ئەو کرێکارەی ئەمڕۆ بەربووەتەوە یەکەم رۆژی کرێکاری بووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کرێکارێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە نهۆمی یەکەمی باڵەخانەیەک لە پارک ڤیو، بەسەختی بریندار بوو، بەگوێرەی شایەتحاڵەکان ئەو کرێکارە خەڵکی پارێزگاکانی خوارووی عێراق بووە و یەکەم رۆژی بووە بێتە کرێکاری.
دوای ئەوەی هەواڵی مردنی ئەو کرێکارە بڵاوکرایەوە، 964 پەیوەندی بە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر کرد و ئەوان وتیان مردووە، بەڵام دواتر رایانگەیاند کە هێشتا لە ژیاندایە و نەمردووە.
ئەو کرێکارەی ئەمڕۆ کەوتووەتە خوارەوە تەمەنی 38 ساڵ بووە و یەکەم رۆژی کاری کرێکاری بووە.
هەر ئەمرۆ شەممە، لە سلێمانی کرێکارێک بەناوی وەحید عەبدوڵا، کە تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە باڵەخانەی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون گیانی لەدەستدا.