دیمهنێكى كاتى ههڵكهندنى بیرهێکی ئیرتیوازی... وێنه:ئاوی دەوروبەری هەولێر.
پڕۆژەی ئاوی چواری هەولێر %20ی هەموو بیرەکانی هەرێم دادەخات
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێت، 11 پڕۆژەی نوێیان لەبەردەستە، بەتەواوبوونیان رێژەی پشت بەستن بە ئاوی ژێر زەوی لە %50-ەوە کەمدەبێتەوە بۆ %17.
ئەمڕۆ شەمممە، ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێم بۆ 964 وتی، 11 پڕۆژەی ستراتیژیان لەبەردەستە بە تەواوبوونیان پشت بەستن بە ئاوی ژێر زەوی بەتەواوی کەمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێم ناوی ئەو 11 پڕۆژەیە ئاشکرا دەکات، پڕۆژەی چواری ئاوی هەولێر، پڕۆژەی ئاوی دوکان و سلێمانیە، پڕۆژەی ئاوی سۆرانە، پڕۆژەی ئاوی بەردەڕەش، پڕۆژەی ئاوی هەریر و خەلیفان، پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و کەورگۆسک و سێ پڕۆژە بۆ گەرمیانە.
بەپێی پلانی فەرمانگەی ئاوی هەرێم، پشت بەستن بە ئاوی سەر زەوی دەگەیەنێتە %82.80.
لەبارەی پڕۆژەی چواری ئاوی هەولێر بەڕێوەبەری ئاوی هەرێم دەڵێت، ئەگەر ئەو پڕۆژەیە جێبەجیبکرێت 1200 بیر لە هەولێر دادەخرێن کە دەکاتە رێژەی %20ی هەموو بیرەکانی هەرێم.
بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی ئاوی هەرێم، ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ پێداویستی ئاو هەر تاکێک رۆژانە 250 لیتر ئاوی پێویستە، بەڵام هەر تاکێک لە هەرێم رۆژانە 500 لیتر ئاو بەکاردێنێت.