باوكی ژینا ئه‌مینى ئازاد كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رله‌بەیانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه باوکی ژینا ئەمینی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێرانه‌وه له شاری سه‌قز ده‌ستگیر كرا، دواى چه‌ند كاتژمێرێك ئازاد كرا.
رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، دواى چه‌ند کاتژمێرێک له دەستگیرکردنی، ئه‌مجه‌د ئه‌مینیی باوكی ژینا ئه‌مینى، ئازاد كرا.
بەر لە هەفتەیەک ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا بە بەشی فارسی دەنگی ئەمریکای وتبوو ئەوان یادی کچەکەیان دەکەنەوە، بەڵام لەبەر بارودۆخەکە ناتوانن بانگهێشتی خەڵک بکەن بۆ بەشداریکردن، وتبووشی ”ژینا تەنیا کچی بنەماڵەی ئەمینی نییە، بۆیە گەل هەر بڕیارێک بدات، ئێمە گوێڕایەڵی ئەوانین.”
ئەمڕۆ ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی (مەهسا) ئەو کچە کوردەی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو لە تاران لەلایەن پۆلیسی رەوشتەوە گیرابوو بەو بیانووەی رەچاوی حیجابی نەکردووە، رۆژی 16 مانگ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا و کەسوکارەکەی وتیان بە دەستی پۆلیس کوژراوە، بەهۆی ئەو رووداوەوە ساڵێک دەبێت خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە کوردستان و باقیی شارەکانی دیکەی ئێران نەبڕاوە.