کەوتنەخوارەوە بەرچاوترینە

بەخشینی رۆح بۆ پەیداکردنی نان؛ ئەمساڵ 48 کرێکار گیانیان لە دەستداوە

964+
ئەحمەد مستەفا

دەنگی کرێکار دەڵێ، لە ساڵی 2024، لە هەرێمی کوردستان 47 کرێکار گیانیان لە دەستداوە و ئەمڕۆش کرێکارێک لە ئاکرێ بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا و ژمارەکە بووە 48 کرێکار.

دەنگی کرێکار، کە پێگەیەکی داکۆکی کارە لەو توێژە، ئەمڕۆ 26.12.2024 ئامارەکانی گیان لەدەستدانی کرێکارانی لە ساڵی 2024 بڵاوکردەوە، دوای کەمێک لە ئامارەکە گیان لەدەستدانی کرێکارێکی دیکە تۆمار کرا و هێشتا پێنج رۆژی دیکەش ماون ساڵەکە کۆتایی پێ بێت.

ئەو پێگەیە دەڵێت، خەتەرناکی دۆخی کرێکاران لە نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنیکار، نەبوونی پێداویستیەکانی خۆپارێزی، پێنەدانی هوشیاری سەلامەتی لەلایەن کۆمپانیاو خاوەنکارەوە، هەموو ئەمانە و چەندین هۆکاری تر، وایکردووە رێژەکان رۆژ بەڕۆژ بەرەو زیاتر و زیاتر بچێتە سەرەوە.

ئاماری قوربانییانی شوێنی کار لەهەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 ؛

کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە؛ 48 کرێکار

سلێمانی؛ 25 کرێکار
هەولێر؛ 16 کرێکار
دهۆک؛ 7 کرێکار

لە بارەی هۆکارەکان، ئەو پێگەیە دەڵێت، کەوتنە خوارەوەی کرێکاری لەسەر پڕۆژەکان بەرچاوترین بووە، جیاواز لەوەی کارەبا گرتن و سوتان و خنکان و کە وتنە ژێر ئامێرەکان روویانداوە و کرێکار بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، دەنگی کرێکار دەڵێت، لەو 48 کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە، حەوت کرێکاریان بیانی بوون.

کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا