كرێكارێك كهوته خوارهوه و گیانی لهدهست دا
964+
ئەحمەد مستەفا
کرێکارێک لە نهۆمی 12ـی باڵەخانەیەکەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
له پرۆژهیهكی نیشتهجێبوون له سلێمانی، كرێكارێك كهوته خوارهوه و گیانی له دهست دا، تهرمهكهشی گواسترایەوە پهیمانگای پزیشكیی دادوهری.
ئەمڕۆ شەممە 16.9.2023، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری یەکەی فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە 964ی وت، “رووداوەکە کاتژمێر 10:30خولەک روویداوە، کاتێک تیمەکانمان تەرمەکەیان هەڵگرتووەتەوە هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە”.
تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا، تەرمی کرێکارەکەیان بردووەتە پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی، کە لە قاتی 16 کەوتووەتە خوارەوە، بە وتەی سامان نادریش بێت دەرکەتووە، “خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی 25 ساڵە، ناوی واحید عەبدوڵا-یە”.
بە گوێرەی سۆراغی 964، لە ماوەی 16 رۆژی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، سێ کرێکار لە شوێنی کاردا گیانیان لەدەست داوە.