عومرەکارێکی کورد لەنێو فڕۆکە گیانی لەدەستدا
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
ژنێکی دانیشتووی شاری هەولێر، کە بۆ گەشتی عەمرە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئاسمانی بەغدا لەنێو فڕۆکە گیانی لەدەستدا.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئاوقاف و کاروباری ئاینی بە 964ـی وت، “ژنێکی عومرەکاری شاری هەولێر بە ناوی بەهیە عومەر محمەد، کە تەمەنی 81 ساڵە، دانیشتووی گەڕەکی بەهاری نوێی بووە، بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی، لە کاتی فڕینی فڕۆکەکەیان لەسەر ئاسمانی شاری بەغدا کۆچی دوایکردووە”.
دوای گیان لەدەستدانی ژنەکە، فڕۆکەکە بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتووەتەوە.
حەج و عومرەی سلێمانی: ناونووسین بۆ حەج دەکرێت بە ئەلیکترۆنی
تەرمی ژنەکە لە ئێستادا لە بەغدایە، بڕیارە دوای تەواوکردنی رێکارەکان رادەستی کەس و کاری بکرێتەوە، نەبەز ئیسماعیل وای وت.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر