دیمەنی وەرگرتنی نەوت لە لایەن هاوڵاتیانەوە - وێنە: 964
نەرمین مەعروف: بەغدا نەوتی سپیی ماڵان دەنێرێت
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی نەوتی عێراق نەوت و سووتەمەنییەکانی دیکە بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات، ئەوە قسەی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی دارایی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەتەوە.
نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق پێیان راگەیاندوون لەگەڵ هەرێم رێککەوتوون لەسەر دابینکردنی پێداویستیی هەرێم لە سووتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق.
نرخی بەرمیلێک نەوت کە حکومەتی عێراق بە نرخی پاڵپشتیکراو بە هاوڵاتیانی دەفرۆشێت 90 هەزار دینارە، بەڵام ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە سەرو 160 هەزار دینارەوەیە.
بۆ ئەوەی هەر خێزانێکی هەرێم یەک بەرمیل نەوت، کە 200 لیترە وەربگرێت، پێوسیتە 250 ملیۆن لیتر نەوت بگاتە هەرێمی کوردستان و دابەش بکرێت.