راوكردنى هه‌ڕه‌مه‌كى و هه‌مه‌جى كۆتایی دێت
قایمقامی قه‌ره‌داغ داواده‌كات راوكردن به یاسایی بكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامى قه‌ره‌داغ به پێویستى ده‌زانێت راوكردنى ئاژه‌ڵ و باڵنده و ماسی له هه‌رێمی كوردستان به یاسایی بكرێت، به تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ى خولیاى راوكردنیان هه‌یه.
ره‌ئوف كه‌مال، قایمقامى قه‌ره‌داغ، ئاماژەی بەوەدا له سنوورى قه‌زاكه‌یاندا ده‌یان جۆر باڵنده و ئاژه‌ڵى كێوى هه‌ن و ساڵانه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵك به ناسایایی راوده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووى دادگاش ده‌كرێنه‌وه، بەڵام به 964ـى وت “پێویسته رێگه به خه‌ڵك بدرێت راو بكه‌ن، به‌ڵام به یاسا رێكبخرێت”.
روونیكرده‌وه، خه‌ڵكانێك هه‌ن خواست و خولیاى راوكردنیان هه‌یه، پێویسته رێگه‌یان پێبدرێت و پابه‌ندیش بكرێن به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه.
ئەو دەڵێت “رێگه‌دان به راوكردنى یاسایی له زۆربه‌ى وڵاتاندا هه‌یه و كێشه‌ى راوكردنى هه‌ڕه‌مه‌كى و هه‌مه‌جى چاره‌سه‌ر كردووه، كه سه‌ڵانه سه‌دان ئاژه‌ڵ و باڵنده لەناو دەبرێن”.
ئاشكراشی كرد، له ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا، له سنوورى قه‌ره‌داغدا ده‌یان حاڵه‌تى راوكردنى نایاسایی هه‌بووه و سه‌رپێچیكارانیان داوه‌ته دادگا.
داواشی كرد، پێویسته حكومه‌ت به جدی كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات، كه راوكردنه‌كانى ئاژه‌ڵ و باڵنده و ماسی له هه‌رێمی كوردستاندا به شێوه‌یه‌كی یاسایی رێگه‌پێبدات .