بەڕێوەبەرەکە لە پرسگە دەوام دەکات

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ وەرگرێکی 964 چووەتە فەرمانگەی کارتی نیشتمانیی سلێمانی و ئەم ڤیدیۆیانەی بۆ ناردووین.
ئەو کەسەی ڤیدیۆکانی ناردووە نووسیویەتی:
مامەڵەیەکم لە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی سلێمانی هەبوو، ئەم فەرمانگەیەش وەک هەموو ئەوانەی دیکە پڕە لە رۆتین، بەڵام ئەوەی سەرنجراکێش بوو بە درێژایی کاتی دەوامکردن بەڕێوەبەرەکە لە پرسگەی هۆڵەکە دانیشتبوو، نەچووە ژوورەکەی خۆی، هەر لەوێ کاری هاوڵاتیانی رایی دەکرد و وەڵامی دەدانەوە.
هەروەها دەڵێت، چەند ڤیدیۆیەکم لێ تۆمارکرد کە خۆی ئاگای لێ نەبوو، دواتر رووخسەتم لێ وەرگرت و چوومە پێشەوە بە ئاگاداری خۆی چەند ڤیدیۆیەکی ترم تۆمارکرد، کاتێکیش ئەوەم کرد، کە مامەڵەکەم تەواو ببوو، کارم پێ نەمابوو.
هەروەها نووسیوێتی: بەڕێوەبەری فەرمانگەکان ئەگەر لەم بێ مووچەییە نەتوانن فشار لە فەرمانبەرەکان بکەن، خۆ دەتوانن خۆیان نەبنە بارگرانی، لە بری ئەوەی خۆیان لە ژوورەکەیان قایم بکەن و موراجیع نەیانبینێت، دەتوانن وەک ئەم بەڕێوەبەرە بکەن.

سکاڵاکردن لە ناو فەرمانگەکانی هەرێم کرا بە ئەلیکترۆنی

سکاڵاکردن لە ناو فەرمانگەکانی هەرێم کرا بە ئەلیکترۆنی