پێشمەرگە و سیروانی نوێ لە یاری کۆتاییدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە
964+
یادگار محەمەد
ئەمڕۆ لە یاری کۆتایی لاوانی پلە نایابەکانی کوردستان هەردوو یانەی سلێمانی پێشمەرگە و سیروانی نوێ رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
پێشمەرگە پاڵەوانی پارساڵی خولەکەیە و چاو لە بەدەستهێنانی ئەم نازناوەشە و لە هەردوو خولی عێراق و کوردستانیش بەشدارن.
کاپتن سروشت، راهێنەری سیروانی نوێ بە 964ـی وت، هیوادارن هەردوولا یارییەکی بەچێژ بکەن و تەواوی هەوڵی خۆیان دەدەن ناوزناوەکە بەدەستبهێنن.
کاپتن رێباز، راهێنەری یانەی پێشمەرگە قسەی بۆ 964 کردوو وتی، دوو یاریزانیان لە خولی عێراق تووشی پێکان بوون ئەمڕۆ هەردووکیان ئامادەن و یاری کۆتایش تایبەتمەندی خۆی هەیە و دەیانەوێت یارییەکی شایستە بکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی