بەرگری شارستانی کەرکوک وا دەڵێت

لەکاتی روودانی بوومەلەرزە ئەم 8 خاڵەت لەبیر بێت

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەرگری شارستانی کەرکوک هەشت رێنمایی بۆ هاوڵاتیان لە کاتی روودانی بوومەلەرزە بۆ 964 خستووەتە روو.

قەیس عەبدولرەزاق وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی، بۆ 964 دەڵێت، بۆئەوەی هاوڵاتیان سەلامەت بن پێویستە پابەندی ئەم رێنماییانە بن.
1-خۆتان بەدوور بگرن لەپەنجەرە و شوشە.
2-بەهیچ شێوەیەک نەچن بۆ نهۆمی سەرەوە و سەربانی خانوو.
3-دوور کەوتنەوە لە باڵەخانەی بەرز.
4-دووربکەونەوە لە ستوونی کارەبا.
5- ئارامبن و مەشڵەژێن.
6-لەکاتی روودانی بوومەلەرزە ئەگەر شۆفێری دەکەیت، مەچن بەلای بەرزە پرد و ژێر پرد.
7-تا دەتوانن ئەو شوێنەی لێی دەبن با چۆڵ بێت.
8- لە کاتی هەر رووداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بە ژمارە 115 بەرگری شارستانیەوە بکەن.