سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی: حکومەت 72 کاتژمێر مۆڵەتی هەیە

964+
ژووری هەواڵ

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لە ئەمڕۆوە نیوە دەوام دەکەن و حکومەتی هەرێم و بەغداش 72 کاتژمێر مۆڵەتیان هەیە تاوەکو موچەکانیان دابەش بکەن، لە پاش ئەوە بایکۆتی سەرتاسەری رادەگەیەنن.

هاوژین عوسمان سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەم قسانەی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، جگە لە فەرمانبەرانی تەندروستی، بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە، لەناو شاری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان چەندین فەرمانگەی حکومی بایکۆتی دەوامیان کردووە و ژمارەی شوێنەکان لە هەڵکشاندایە.

ئەو شوێنانەی تا ئێستا لە سلێمانی بایکۆتیان کردووە بریتین لە نەخۆشخانەی شار، پەروەردەی رۆژهەڵات، بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیاكان، بەڕێوەبەرایەتی کارەبا، دادگای سلێمانی، فەرمانگەی دادنووسی شارەزوور، نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق.

هەروەها نەخۆشخانەی گشتی کەلار و شارەوانییەکانی گەرمیان و شارەوانی هەڵەبجەش بایکۆتیان کردووە.

ئەو شوێنانەی تا ئێستا بایکۆتی دەوامیان کردووە

ئەو شوێنانەی تا ئێستا بایکۆتی دەوامیان کردووە