دیمەنی دەستپێکی یاریی جەوییە و هەڵبژاردەی هەولێر. فۆتۆ:964
قوە جەویە بە ئاسانی لە هەڵبژاردەی هەولێری بردەوە
+964
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
لە هەولێر و لە یاریگهی یانەی برایەتی، یانەی قوەی جەویە ئهمشهو لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکاریدا بەرامبەر هەڵبژاردەی هەولێر یاریی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ بردهوه.
له یارییهكهدا، كه پهیامنێری 964 ئامادهبوو، هەرسێ گۆڵەکەی جەویە لە رێگەی یاریزانان، موهەنەد عەبدولرەحیم، رسلان حەنون و شەریف کازم تۆمارکران، هەرسێ گۆڵەکەش لە گێمی دووەمدا بوون، دوای ئەوەی گێمی یەکەم لە ئاستێکی مامناوەنددا کۆتاییهات، گێمی دووەمیش جەویە چەند گۆڕانکارییەکی کرد و بووە هۆی بردنەوەیان.
سەبارەت بە ئاستی یانەکەی شاری بەغدا، موهەنەد عەبدولرەحیم لە لێدوانێکدا بە 964ی راگەیاند: ئاستی تیپەکەمان باشە و ئەم یارییەش ئامادەکارییەکی باشە پێش دەستپێکردنی چامپیۆنزلیگی ئاسیا و هەموو سەرنجێکمان لەسەر ئەم خولەیە.
قوە جەویە لە هەولێر کەمپێکی مەشق و راهێنانی کردووەتەوە بۆ خۆئامادەکردن بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، کە چەند رۆژێکی دیكه دەستپێدەکات، هەڵبژاردەی هەولێریش ئەم یارییەی بۆ ئامادەکاری قۆناخی دووەمی جامی پارێزگاکانی عێراق كرد.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا