ته‌رمی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ خنكاوه‌كانی زێی گه‌وره‌ دۆزرایه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ته‌رمی یه‌كێك له‌و هاوڵاتییانه‌ی دوێنێ له‌ زێی گه‌وره‌ خنكا، ئه‌مڕۆ دۆزرایه‌وه‌ و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا.

موقه‌ده‌م سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به‌ 964ی وت، ته‌رمی هاوڵاتی “نامیق جه‌بار ئه‌حمه‌د” دۆزرایه‌وه‌، كه‌ دوێنێ له‌ زێی گه‌وره‌ و له‌ سنووری گوندی سوڕكا به‌رامبه‌ر گوندی مه‌نداو له‌ سنووری قه‌زای ئاكرێ خنكا.

وتیشی، ته‌رمه‌كه‌ هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه‌ دۆزرایه‌وه‌، كه‌ تێیدا خنكاوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و هاوڵاتییه‌ پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌ بووه‌ و ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیی هه‌ولێر كرا.

له‌ لای خۆیانه‌وه‌ به‌رگری شارستانیی ئاكرێ بڵاویكرده‌وه‌، هاوكاری تیمی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێریان كرد له‌ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه‌ی دوێنێ له‌ زێی گه‌وره‌ خنكا.

دوێنێ هه‌ینی چوار هاوڵاتی له‌ هه‌رێمی كوردستان خنكان، كه‌ سێیانیان له‌ زێی گه‌وره‌ خنكان.

دوو کەسی دیکە لە زێی گەورە خنکان

دوو کەسی دیکە لە زێی گەورە خنکان

هاوڵاتیەکی دانیشتووی هەولێر لە زێی گەورە خنکا

هاوڵاتیەکی دانیشتووی هەولێر لە زێی گەورە خنکا