کرێکارانی کۆیە بوون بە خاوەنی هۆبەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی

964+

پێشەو محەمەد

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هۆبەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە کۆیە کردەوە و وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو هۆبەکە دەستبەکار بێت.

پێشتر خاوەن کار و کرێکار بۆ دەستەبەرکردنیان دەبوو بچنە هەولێر.

کارزان ئەسعەد، بەڕێوەبەری هۆبەی دەستبەری کۆمەڵایەتی قەزای کۆیە بۆ 964ـی روونکردەوە، ئەو هۆبەیە ئاسانکاری باش بۆ کرێکاران دەکات و لەمەودوا لەناو کۆیە کارەکانیان بۆ رایی دەکرێت.

وتیشی، “لەناو کۆیە دۆسیەی 200 شوێنمان هەیە کە کرێکاریان هەیە و کەرتی تایبەتن و ئێمە دەستەبەریان بۆ دەکەین، ئەوەش بۆ بەدەستهێنانی مافی کرێکاران هەنگاوێکی گرنگە”.