خاوەنی بەشێک لە دوکانەکانی داونتاون گردبوونەوە

964+

مەریەم ئەحمەد – هەولێر

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 61 خاوەن دوکانی داونتاونی هەولێر گردبوونەوە، ناڕەزایەتییان هەبوو سەبارەت بەو کۆمپانیایەی خاوەندارێتی دوکانەکانیان دەکات.

دوکاندارەکان دەڵێن، لە ساڵی 2009 ئەو دوکانانەیان لە کۆمپانیای داونتاون وەرگرتووە و هەرکەسێکیان 15 هەزار دۆلار یان زیاتری داوە، بەڵام ئێستا کۆمپانیاکە دەیەوێت لێیان وەربگرێتەوە.

ئەوە جگە لەوەی ئەو دوکاندارانە باس لەوە دەکەن، مانگانە 250 دۆلاریش کرێ دەدەن بە کۆمپانیاکە.

عەدنان یاسین، یەکێک لە دوکاندارەکانە بە 964+ی وت، “کۆمپانیاکە دەیەوێت بە بێ هیچ قەرەبوویەک دوکانەکەمان لێ وەربگرێتەوە”.

964+ هەوڵیدا لەگەڵ مەحمود نەشئەت، پارێزەری کۆمپانیاکە قسەبکات، بەڵام ئەو رەتیکردەوە لێدوان بدات، وتی ئەوان لە دادگا کێشەکە یەکلایی دەکەنەوە.