دیمهنێكى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشێك له بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش ... وێته راگه‌یاندنى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش
له‌ماوه‌ى مانگێكدا 92 حاڵه‌تى مارو دووپشك پێوه‌دان له به‌رده‌ڕه‌ش هه‌بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێك كه بۆ مانگی رابردوو له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه، 92 حاڵه‌تى مار و دووپشك پێوه‌دان له‌و سنووره‌دا هه‌بووه.
لە 15 بنکەی تەندروستی و بەشی پێشوازی فریاكه‌وتن و بەشەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش، حاڵه‌تى جیاجیاى نه‌خۆشی سه‌ردانى كردوون.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش بڵاویكردووته‌وه، له‌ماوه‌ى مانگى ئابى ئه‌مساڵدا 13 هه‌زارو 884 نه‌خۆش سه‌ردانى كردوون و 10 حاڵه‌تى مردنیش له‌ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیدا هه‌بووه.
له‌باره‌ى پشكنینه‌كانیشه‌وه 17 هه‌زار و 342 كه‌س پشكنینى تاقیگه‌ییان بۆ كراوه و هه‌زار و 510 تیشك و 370 سۆنار و 389 پشکنینی هەوکردنی بۆڕی هەناسەدان ئه‌نجامدراوه.
سه‌باره‌ت به منداڵانیشه‌وه، له‌مانگى ئابدا 99 منداڵ له‌دایكبوونه و دوو هه‌زار و 881 منداڵیش ڤاکسینیان پێدراوه، 219 حاڵه‌تى سكچوونى منداڵان چاره‌سه‌ر كراوه‌و پشكنینى كه‌م كێشیش بۆ هه‌زار و 68 منداڵ كراوه، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ى كه 34 حاڵه‌تى دەستنیشانکردنی كێشه‌ی لەدایکبوونى منداڵانیشیان هه‌بووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه، له مانگى رابردوودا 84 حاڵه‌تى پێوەدانی دووپشک و هه‌شت حاڵه‌تى گەستنی سەگ هه‌بووه، هه‌مانگات 11 حاڵه‌تى پێدانى ڤاکسینیش بەهۆی گەستنی سەگ دراوه‌ته هاوڵاتیان.