ئەمڕۆ شەش یاری ئەنجامدراوە

خولی بێچووەشێرانی یانەکانی سلێمانی دەستیپێکرد

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

خولی تۆپی پێی بێچووەشێرانی یانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە بەشداری 15 یانە دەستیپێکرد و سەرجەم یانەکان کران بە دوو بەشەوە.

لقی سلێمانی تۆپی پێی عێراق ئەو خولەی کردووەتەوە، وەک هەنگاوێک بۆ پێشخستنی ئاستیان، ئەمەش بەپێی وتەی جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی سلێمانی.

رزگار بایز جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی سلێمانی بە 964ـی وت، کردنەوەی ئەمجۆرە خولانە بۆ ئاستی تەمەنە جیاوازەکانە، یانەکان دەتوانن سوود لە ئاستی یاریزانەکان وەربگرن بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی تیپەکانیان.

لە رۆژی یەکەمی خولەکەدا و لە هەردوو کۆمەڵەکە شەش یاری ئەنجامدران، لە کۆمەڵەی یەکەم ئەنجامەکان بەمشێوەیە بوون:

یانەی چیا 4 یانەی بابان 1

چوارقوڕنە 5 پیرەمەگروون 4

بێچووەشێرانی پێشمەرگە 8 قەرەداغ 0

لە کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکان بەمشێوەیە بوون:

چەمچەماڵ بە لێدانی یەکلایی کەرەوە سەرکەوت بەسەر رانیەدا

نەورۆز 6 سیروانی نوێ 0

هەڵەبجە 3 بەختیاری 0

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی